بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك كات و ناوچەدا باران دەبارێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور".
راشیگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەی سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە".
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممە، كەشناسی رایگەیاند "ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمەباران".
ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی شەممە پلەکانی گەرما کەمێکی دیكەش بەرزتر دەبنەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەى سیلیزى".
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:-
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.