Erbil 15°C دووشەممە 31 ئازار 06:08

بڕیاردرا پاڕك و شەقامێك لە پاریس بەناوی پێشمەرگە بكرێن

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لە ڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانى شارەوانی گەورەی پاریس کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمی کوردستان، سوپاسی حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا فەڕەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.

پاشان هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و پاریس و پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کردەوە و گفتووگۆیان لەبارەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستەخوشکی نێوان هەردوو شارەکە کرد.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر و دابینکردنی خانوویەک تێیدا کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساندن، لەی خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ڕاگەیاند، فەڕەنسا بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار دراوە لە پاریس پاڕک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت.

لە خاڵێکی دیكەدا گفتۆگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی کرا کە لە مانگی چواری ئەمساڵ لە ڤێتنام بەڕێوەدەچێت، لەمبارەیەشەوە ئومێد خۆشناو ئامادەیی هەولێر و هەرێمی کوردستانی نیشان دا کە کۆبوونەوەی فڕانکۆفۆنی بۆ ساڵی داهاتوو لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.