وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، 10 هەزار هەلی کار لەناودەبەن وەک بەشێک لە پلانێکی گەورەی داڕشتنەوەی کار و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، وەزارەتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه ،هێزی توانا مرۆییه‌كانی له كاردا لە 82 هەزار كارمه‌نده‌وه بۆ 62 هەزار كارمه‌ند کەمدەکاتەوە .
وەزارەتەکە بەرپرسیاریه‌تی خۆشی پیشانداوه دوای ئه‌و بڕیاره لە چاودێریکردنی نەخۆشییە درمیەکان و پشکنینی خۆراک و نەخۆشخانەکان و سەرپەرشتیکردنی بەرنامەکانی بیمەی تەندروستی بۆ نزیکەی نیوەی دانیشتوانی وڵات.
ئاژانسی ( ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و 10 هه‌زار كارمه‌نده به‌و شێوه‌یه‌یه ، دەرکردنی ڕاسته‌وخۆ ، خانەنشینی پێشوەختە ، دەستلەکارکێشانەوەی خۆبەخشانە بەهۆی پێشنیارە داراییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.
ئه‌و بڕیاره‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه داراییانه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تیه به‌ر له‌پێناو زیاد كردنی داهاتی نیشتیمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.