ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن سێناتۆر رێمی فێرۆ بەرپرسی گرووپی کورد لە سێناتی فەڕەنسا پێشوازی کرا لە شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی ئۆفیسی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی.
سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی لەمێژینەی نێوان گەلی کوردستان و حکوومەت و گەلی فەڕەنسا، کورتەیەکی لەسەر بەرنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیانی دیاسپۆڕا لەژێر چەترێکی نیشتمانی، بۆ پاراستنی کلتور و زمانی کوردی و هاندانی کوردستانییان بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگای وڵاتانی دیاسپۆرا و دوورکەوتنەوەیان لە هزری توندوتیژی و ماددەی هۆشبەر و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ، کرد.
هەر لە دیدارەکەدا شیفا بارزانی داوای بەردەوامی پشتگیرییەکانی فەڕەنسای بۆ گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی کرد لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
لای خۆیەوە سێناتۆر رێمی فێرۆ بەڵێنی دا لە سێنات بەردەوام هەوڵ بدەن هاوکار و پاڵپشتی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.