Erbil 21°C دووشەممە 31 ئازار 12:03

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ڕۆژانی پشووی جه‌ژن بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27-3-2025 له‌  نووسراوێكی تایبه‌تدا كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌زاو ناحییه‌و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی كردووه‌ ،چه‌ند ڕێنماییه‌كی تایبه‌تی خستووه‌ته‌ڕوو له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان ،جگه‌ له‌وه‌ جۆر و شێوازی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیشی بۆ پشووی ڕۆژانی جه‌ژن خستووه‌ته‌ڕوو .

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕێنمایی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌ بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ..

 

بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر/ سلێمانی/ دهۆک/ هەڵەبجە/ سۆران/ گەرمیان/ ڕاپەرین/ زاخۆ/ کۆیە ...

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککارانەی خوارەوە:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15. خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری (٢٤) کاتژمێری کراوەبێت.

16. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

17. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

18. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.