بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشووری زیانیان پێگەیشتووە،26 کەس مردوون و 30 کەسیش بریندارن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە ئاگرکەوتنەوەکە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تا ئێستا 36 هە زار هێکتار لە دارستانەکانی لەناو بردوون و ئەمەش گەورەترین ئاگرکەوتنەوەیە لە مێژووی کۆریای باشووردا.
هەرچەندە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە کۆریای باشوور بارانێکی کەم ببارێت، بەڵام پێ ناچێت بەس بێت بۆ ئەوەی ئاگرەکە بکوژێنێتەوە.
تا ئێستا نزیکەی 37 هەزار کەس لە ماڵەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پەناگە. هەروەها هەندێک ناوچەی زیانلێکەوتوو بەدەست کەم ئاوی و پچڕانی کارەباوە دەناڵێنن.
شارەزایان پێیان وایە زیادبوونی خێرای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان نیشانەی کاریگەرییە بەردەوامەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.