Erbil 28°C یەکشەممە 30 ئازار 14:25

سەرۆكی حكوومەت بڕیارێكی دیكەی لە بەرژەوەندیی كەمئەندامان دەركرد

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرینگی لە بەرژەوەندیی كەمئەندامان دەركرد ئەویش پەیوەندی بە لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگرییەوە هەیە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە: لەسەر پێشنیاری ئێمە و بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی -عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 148 لە رێكەوتی 12/3/2025 بریاردرا بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە .

نووسراوەكە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كراوە و تێیدا فەرمان بە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن، هەروەها فەرمان بە وەزارەتی دارایی و ئابووریش كراوە هەموو ئاسانكارییەك بكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.