ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-3-2025 دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمه‌ریکی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە لە کەناراوەکانی دوورگەی سەرەکی باشووری نیوزلەندا ڕوویدا.
تۆڕی هه‌واڵی (سكای نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمه‌ریکی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 160كم لە نزیکترین گوندی دوورگەی باشووری نیوزله‌ندا ڕوویداوه .
هه‌ر دوای بوومه‌له‌رزه‌كه سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە هەموو زانیارییە بەردەستەکان هیچ مەترسییەکی تسونامی لەم بوومەلەرزەیەدا نه‌بینراوه .
لای خۆیەوە دوای بوومه‌له‌رزه‌كه دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاری نیوزلەندا داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە کە خۆیان لە چوونە کەنار دەریاکان بەدوور بگرن ، بەهۆی مەترسییەکانی لێشاوی بەهێز و دۆخی نا ئاسایی هه‌ڵكشانی ده‌ریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.