Erbil 27°C یەکشەممە 30 ئازار 14:16

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەوڵی سووتاندنی ماڵەکەی خۆی داوە

کوردستان TV
100%

 پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لە گەڕەکی (هەولێری نوێ) ڕووداوێکی سووتان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک ڕووی داوە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە .

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-3-2025  بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتییه‌ك هەڵیکوتاوەتە سەر ئەو ماڵە و دزی لێ کردوون دواتر لە ئافرەتی ماڵەکەشی داوە و پاشان ماڵەکەی سووتاندووە .

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووه‌ کە تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە، لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی، پاشان لە کۆڵانی خۆیان داوای هاوکاریی کردووە کە ماڵەکەیان سووتاوە بۆ ئەوەی تاوانەکەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبار ئاشکرا کراوه‌ .

لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێكۆلینه‌وه‌ دەستگیر کراوە و پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.