Erbil 27°C یەکشەممە 30 ئازار 14:14

داوا دەكرێت هەر كەناڵێكی میدیایی هەواڵی كوشتن و تاوانكاری بڵاو بكاتەوە رووبەڕووی یاسا بكرێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا، لایەنی بەرپرسی هێنایە سەر خەت و لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە سەرجەم میدیا و ڕاگەیاندنەکان ئاگادار کرانەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لەڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی ڕووداوە تاوانکارییەکان، بەپێچەوانەشەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەیاننامەیەکدا گشت میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاگادار كردەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لەڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی ڕووداوە تاوانکارییەکان و چۆنییەتی ئەنجامدانی تاوانەکان لەلایەن ئەنجامدەرانییانەوە کە بووەتە دیاردە و هەواڵی دووبارە و بەپەلەی گشت میدیاکان لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر دەروونی هاووڵاتییان و رێگە خۆشکەر بووە بۆ چۆنیەتی فێربوونی کەسانی تر بۆ ئەنجامدانی تاوان، داواش دەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو میدیا و ڕاگەیاندکارانە بگیرێتە بەر کە بەدەر لەڕێنماییەکان بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی ڕووداوە تاوانکارییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە كە تەنیا لەماوەی 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، چەند ڕووداوێکی کوشتن بە چەک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕوویان دا و بەهۆیانەوە نزیکەی 30 کەس کوژران و برینداربوون، ئەوەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتەوە و چەند هەڵمەتێکی میدیاییش لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگرتنی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە میدیاکان ڕاگەیاندران.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.