Erbil 27°C یەکشەممە 30 ئازار 14:11

لیستی مووچە بڵاوكرایەوە.. سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن مووچەكانیان وەردەگرن

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لیستەی مووچەی مانگی ئاداری بڵاو كردەوە، بەپێی خشتەكە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی تەنیا سێ رۆژدا و بەر لە جەژن مووچەكانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

هەروەها رۆژی هەینی كە پشووە، بەهەمانشێوە مووچە دابەش دەكرێت و زۆرترین وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەت مووچەكانیان وەردەگرن.

رۆژی شەممەش بەشێكی دیكە لە وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەكانیان وەردەگرن و لەو رۆژەدا دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت، بەمەش سەرجەم مووچەخۆران بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز مووچەكانیان وەردەگرن.

وێنە: لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.