دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی 14-3-2025 له دوای كوشتنی عه‌بدوڵڵا مه‌كی ناسراو به ئه‌بو خه‌دیجه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له‌نێوان هه‌واڵگریی عێراقی و فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌كو قاره‌مان ناوی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بات له‌و چاڵاكییه‌دا .
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 14-3-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) ئاماژەی بە كوشتنی عەبدوڵا مەكی ڕەفیعی ناسراو به (ئەبوو خەدیجە) كرد و ڕایگەیاند ، "ئەمڕۆکە سەرکردەیەکی ھەڵھاتووی داعش لە عێراق کوژرا"
هه‌ر له پۆسته‌كه‌یدا تره‌مپ ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئەو لەلایەن جەنگاوەرە قارەمانەکانمانەوە کرایە ئامانج و ژیانە پووچەکەی کۆتایی پێھات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەدەستھێنانی ئاشتی لە رێگەی ھێزەوە "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.