Erbil 15°C پێنجشەممە 13 ئازار 00:28

ئۆكڕاینا بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا رازی بووە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد كە ئۆكڕاینا رازی بووە بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەست لەگەڵ رووسیا رابگەیەنێت.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەمشەو سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە سعوودییە رایگەیاند: ئۆكڕاینا رازی بووە لەگەڵ رووسیا راستەوخۆ دەست بە دانوستان بكات و بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەست لەنێوان هەردوولا رابگەیەنرێت.

راشیگەیاند: بەم بڕیارە ئۆكڕاینا هەنگاوێكی دیكەی بەرەو ئاشتی هاتە پێشەوە و ئێستا تۆپەكە لەنێو یاریگەی رووسیایە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هیواشی خواست وەڵامی رووسیا بۆ ئەم دەستپێشخەرییەی ئۆكڕاینا سەبارەت بە راگرتنی جەنگ ئەرێنی بێت.

ماركۆ رۆبیۆ جەختیشی كردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت و بە خێراترین كات جەنگ لەنێوان ئۆكڕاینا و رووسیا راوەستێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی شاندی ئەمەریكا و ئۆكڕاینا لە شاری جەددەی سعوودییە دەستی پێ كردبوو بۆ راگرتنی جەنگی نێوان ئۆكڕاینا و رووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.