قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند ، وڵاتەکەی پاڵپشتی ته‌واو لە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەکات له‌و دۆخه‌ی ئێستا ده‌یگوزه‌رێنێ .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-3-2025 ،قاسم ئەعرەجی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه لەبارەی گرژی و ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا، ڕایگەیاندووە، یەکگرتوویی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی پێویستی بە ژێری و میانڕەویی ھەیە کە دوور بێت لە تایفەگەری و نەتەوەپەرستی .
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە، سووریایەکی سەقامگیر کە لەگەڵ پێکھاتەکانیدا ئاشت ببێتەوە، ئامانجی ھەر ھاووڵاتییەکە کە وڵاتەکەی و گەلەکەی خۆشدەوێت ،ئێمه‌ش وه‌كو عێراقی دراوسێ پاڵپشتی ته‌واو له‌و دیدو بیركردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه ئاشتی بۆ گه‌لی سووریا به‌رقه‌رار بكات .
ڕۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، پارێزگاکانی تەرتووس و لازقیە له سووریا کە بە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا ناسراون، ڕووبەڕووی گرژیی و ئاڵوزیی بوونەوە، ئەوەش بەھۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی سەربە دەسەڵاتی نوێی سووریا و پاشماوەکانی عه‌له‌وییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد ، وه‌كو روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی پێكردووه تا ئیستا زیاتر له هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕو پێكدانانه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.