ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9-3-2025 نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ، ئیسرائیل ڕازی بووه به پێشنیاری وڵاتانی نێوه‌ندگیر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست بۆ قۆناغی دووه‌م كه قۆناغێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس فشاری خستووه‌ته سه‌ر وڵاتانی نێوه‌ندگیر كه داوا له ئیسرائیل بكه‌ن رازی بێت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفوگۆكان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی دووه‌م ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیسرائیل به پێشنیاره‌كه‌ی وڵاتانی نێوه‌ندگیر رازی بوو كه بچێته ناو دانوستانه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی قۆناغی دووه‌م كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بكه‌وێته دوای مانگی ڕه‌مه‌زان .
پێشتر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند بوو، ئاگربه‌ستی قۆناغی دووه‌م هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ كۆتایی هێنانی یه‌كجاره‌كی به شه‌ڕ و له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه له ده‌ستی حه‌ماسدا ماون به جارێك ئازاد ده‌كرێن .
جگه له‌وه بڕیار وایه له‌م قۆناغه‌دا هاوشێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م بریار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بدرێت بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له‌ڕووی ته‌ندروستی و خواردن و كه‌لوپه‌ل بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.