باسم عەوادی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، دەبوایە عێراق لەبابەتی وزەدا تاوەکوو ساڵی 2028دا بگاتە قۆناغی خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردەکردنی غاز لەدەرەوە نەبێت."
له ئێستادا ئێمە 50 ملیۆن پێی سێجا غاز لە ئێران هاوردە دەکەین، کە سێیەکی بەرهەمهێنانی وزەی ئێران پێک دەهێنێت، هەروەها حکوومەت هەموو سیناریۆکانی داناوە لە ئەگەری نوێکردنەوەی یان نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکان. عێراق لە کۆتایی هاتنی لێخۆشبوونەکان بەفەرمی ئاگادار نەکراوەتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیران خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە.
لەبارەی غازی تورکمانستان، عەوادی دووپاتی کردەوە کە سەرۆک وەزیران لەوبارەوە قسەی لەگەڵ هاوتا تورکمانستانیەکەی کردووە، بەڵام دواکەوتنی گەیشتنی غازی تورکمانستان، بەهۆی کۆمپانیای نێوەندگیرەوە بووە.
هاوکات راگەیاند، "تاوەکو ئەمڕۆش هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان لەبارەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونەکەی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێرانی پێنەگەیشتووە و هاوردەکردن بەردەوامە. ههروهها له ئێستادا 1000 مێگاوات کارەبا لە رێگەی چوا هێڵی گواستنەوەوە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.
بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران، حکومەتی عێراق ناتوانێت پارەی کاش بە تاران بدات، بەڵکو بە رەزامەندیی واشنتن، دەیخاتە هەژمارێکی بانکی و تەنیا بۆ مەبەستی مرۆیی، رێگە بە ئێران دەدرێت بەکاریبێنێت، لەوانەش بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.