Erbil 10°C سێشەممە 01 نیسان 06:23

وەزیری دەرەوەی ئێران: تا ئیدارەی ترامپ فشار بخاتە سەر ئێران، دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەست پێناکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران: تا ئیدارەی ترامپ فشار بخاتە سەر ئێران، دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەست پێناکات

بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جدە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: تا ئیدارەی ترامپ فشار بخاتە سەر ئێران، ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەست پێناکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو ناچێت. ئەمە ئەو تەکنۆلۆژیایەیە کە بەدەستمان هێناوە، تەکنەلۆجیا لە مێشکدایە و مێشک بۆردومان ناکرێت.

عێراقچی زیادی کرد: ئێران هیچ پەلەیەکی نییە لە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوە شەڕێکی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وەڵامەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دێت کە تێیدا دەڵێت بۆ گەشتن بە چارەسەری ئەتۆمی دوو ڕێگە هەیە یان بە رێککەوتن یان بەهێزی سەربازی.

https://kurdistantv.net/ku/news/228903

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.