Erbil 10°C سێشەممە 01 نیسان 06:25

ترەمپ نامەیەک دەنێرێت بۆ ئێران سەبارەت بە ئەتۆمی : دوو ڕێگە هەیە یان بە رێککەوتن یان بەهێزی سەربازی

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکات، هەر بۆ ئەومەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە نامەیەکی بۆ سەرکردایەتی ئێران ناردووە و هیوای خواستووە کە کۆماری ئیسلامی ڕازی بێت بە دانوستانکردن.

ترامپ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس بزنس کە هەینی 7ی ئاداری 2025 پەخشکرا، وتی: هیوادارم دانوستان بکەن، چونکە زۆر باشتردەبێت بۆ ئێران.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە ئەوان دەیانەوێت دانوستان بکەن، چونکە وانەکەن ئێمە شتێک دەکەین کە ڕەنگە بەدڵی کەس نەبێت، ئێمە ناتوانین رێگە بدەین ئەتۆمیەکی دیکەیان هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران تا ئێستا بێ وەڵامە لە بەرامبەر لێدوانەکانی ترەمپ.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز،  پێدەچێت ئەو پەیامە ئاڕاستەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرابێت.

دۆناڵد ترەمپ وتی: دوو ڕێگە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەوانیش لە ڕووی سەربازییەوە یان ڕێککەوتن، گوتیشی خەڵکی ئێرانم خۆشدەوێت نامەوێ ئازاریان پێبگات.

ناوبراو لە مانگی شوباتدا ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکات، کە ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ڕوسیا پێشنیاری نێوەندگیری لە نێوان ئەمەریکا و ئێرانی کردووە، لە کاتێکدا کرێملین بەڵێنی داوە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی پێوەندیدار بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تاوتوێ کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.