Erbil 8°C ھەینی 07 ئازار 01:21

پەیامێك لە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك سەبارەت بە بابەتەكانی غازی ماڵان و پڕۆژەی رووناكی 24 كاتژمێری بڵاو دەكاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە لە چەند میدیایەكدا هەواڵی ناڕاستیان لەبارەوە بڵاو دەكرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بابەتی غازی ماڵان دەڵێت "لە چەند کەناڵێک وا بڵاوکراوەتەوە گوایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە بەرپرسبێت لە دابەشکردنی غازی ماڵان".

دەشڵێت "ئەم بابەتە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و هیچ گرێبەست و ڕێککەوتنێک لەگەڵ کەس لەئارادا نییە و شێوازی بەدەستگەیشتنی غاز بەهەمان سیستەمی ئێستا دەبێت کە بە نرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکوومەتەوە".

پێشەوا هەورامانی سەبارەت بە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێریش دەڵێت "ئەوانەی (دژی رووناکین)، هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدارییان دەست پێ کردووە! دژی پڕۆژەی ڕووناکی و دەیانەوێت لە گرنگی پڕۆژەکە بدەن".

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەش دەكات "ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە بە ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییانمان و بەرژەوەندیی ئەوان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێ دەکات و بۆ یەکەمجار دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستاش ژمارەی هاوبەشانمان لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆتە 86 هەزار خێزان و هەموو خێزانەکانیش لە داهاتوو سوودمەند دەبن".

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواشی كرد "میدیاکاران بە ئەمانەت و بە مەسئوولییەتەوە و پیشەییانە زانیاریی بگەیەننە وەرگرانییان و کارێک نەکەن پیشەییبوون و ڕاستگۆییان نیشانەی پرسیاری لەسەر دروست ببێت کە بەداخەوە لەسەر بەشێکیان دروستبووە و بەپێچەوانەوە لەمەودوا داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەکرێت، لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.