سەرۆك وەزیرانی دوورگەی گرینلاند وەڵامێكی توندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای دایەوە و جەختی كردەوە كە واشنتن بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت دوورگەكەیان بكڕێت.
مووتی بوروب ئیگیدی سەرۆك وەزیرانی گرینلاند ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: هاووڵاتییانی دوورگەمەكان نە ئەمەریكی نە دانیماڕكین، بەڵكو گرینلادین.
ئیگیدی نووسینەكەی بە هەردوو زمانی گرینلاندی و دانیماڕكی نووسیوە و دەڵێت: دەبێت ئەمەریكا باش بزانێت كە گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە و تەنیا گەلی ئەم دوورگەیە دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.
ئەم وتانەی سەرۆك وەزیرانی گرینلاند دوای چەند كاتژمێرێك دێت لەسەر وتارەكەی دوێنێ سێشەممەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرێس.
ترەمپ لە وتارەكەدا لەبارەی دوورگەی گرینلاند گوتبووی: ئەمەریكا بەهەر جۆرێك لە جۆرەكان بێت دەستبەسەر دوورگەی گرینلاند دەگرێت.
دڵنیاییشی دابووە هاووڵاتییانی دانیماڕكی دانیشتووی گرینلاند كە لەكاتی دەستبەسەرداگرتندا مافەكانیان پارێزراو دەبێت و دەسەڵاتەكانی تەواوی خۆبژێوییان دەبێت.
ترەمپ لە كاتی بوونەوەی بە سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو: بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان پێویستە دەستبەسەر گرینلانددا بگرین.
جەختیشی كردبووەوە كە ئەمەریكا بەهەر شێوەیەك بێت دەستبەسەر ئەم دوورگەیەدا دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.