ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ، ئه‌مه‌ریكا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به به‌های چوار میلیار دۆلار هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئیسرائیل ده‌كات .
له راگه‌یاندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه ماركۆ رۆبیۆ رایگه‌یاندووه ، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی پاڵپشتییه‌كانی بۆ ئیسرائیل بڕی چوار ملیار دۆلار وه‌كو هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگری كردن له خۆی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به تووندی پێداگره له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی دارایی و لۆجیستی و سه‌ربازی بۆ ئیسرائیل ، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و فشار‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی پشتیوانیی و پارێزگاری لێ ده‌كات .
جگه له‌وه ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سوپاسی بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی كرد له‌به‌رامبه‌ر قه‌بوڵكردنی پیشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ راگرتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس له‌میانی مانگی ره‌مه‌زاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.