ئاژانسی روێته‌رز ئه‌مرۆ 5ی ئاداری 2025 ڕایگەیاند، رۆژی رابردوو لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراو له ناو بینایه‌یێكی ئه‌منیدا ته‌قیه‌وه و بەهۆیەوە لانیکەم 18 كه‌س بوونه قوربانی كه 13یان هاوڵاتی مەدەنین وله‌ناویاندا شەشیان منداڵن.
بەرپرسێکی سەربازی پارێزگای خەیبەر پەختونخوا له پاكستان، کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، وتی شه‌وی رابرددوو ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراو له نزیك خالێكی سوپا له رۆژئاوای پاكستان كه هاو سنووره له گه‌ل ئه‌فغانستان ته‌قیه‌وه و بووە هۆی داڕمانی سەقفی مزگەوتێک کە لەم كاته‌دا ژەمی ئیفتاریان ده‌خوارد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی زانیاریی پاکستان بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: "هێرشبەرەکان هەوڵیاندا ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبده‌ن، بەڵام له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كان پلانەكانیان پووچەڵکرانەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ناو ئه‌و هێرشه خۆكوژیه‌دا پێنج سەرباز کوژراون ،
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەنێو ئه‌و 16 چەکداره‌دا 4 خۆكوژ هه‌بوون كه پشدێنی بۆمبرێژكراویان به‌ستبوون، لە هێرشەکەدا سه‌رجه‌میان کوژراون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وشی خسته‌روو لقێكی گروپی حافز گوڵ بەهادور كه رێكخراوی تالیبان پالپشتیان ده‌كان به‌رپرسیاره‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه راگه‌یاندووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێرشەکانی تاڵیبانی پاکستان لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە و پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچەکانی هاوسنووری ئەفغانستان کردونه‌تە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.