لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی لووتكەی عەرەبی رێككەوتن كرا لەسەر مانەوەی فەڵەستینییەكان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی غەززە، پێچەوانەی پێشنیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كە داوای چۆلكردنی غەززەی كردبوو.
ئەمڕۆ سێشممە كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ بەڕێوەچوو.
دوای كۆبوونەوەكە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسڕ رایگەیاند: وڵاتانی ئەندام لە لووتكەی عەرەبی رێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەی كە میسڕ پێشكەشی كردبوو بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە.
سیسی پێش بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی رایگەیاندبوو: پڕۆژەی میسڕ بریتییە لە مانەوەی فەڵەستینییەكان لەسەر خاكی غەززە و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی كە بەهۆی جەنگەوە وێران بوون.
راشیگەیاندبوو كە پاراستنی ئاسایشی غەززە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانی فەڵەستین دەبێت و دان بە سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بندرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پێشتر پێشنیاری كردبوو كەرتی غەززە چۆل بكرێت و هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتیش لە میسڕ و ئوردن جێگیربكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.