Erbil 12°C پێنجشەممە 06 ئازار 00:09

زیندانییەك بۆ ماوەی 6 ساڵ مۆبایلێكی لەنێو گەدەی شاردبووەوە

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی میسڕ بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، مۆبایلێك لە گەدەی زیندانییەك دەرهێنرا كە بۆ ماوەی 6 ساڵ بوو لەنێو گەدەی شاردبوویەوە.

میدیاكانی میسڕ بڵاویان كردەوە: دوای ئەوەی زیندانییەك بەردەوام ئازاری لە گەدەیدا هەبوو و كێشیشی دادەبەزی، رەوانەی نەخۆشخانە كرا و لە پشكنین و تیشك دەرچوو كە مۆبایلێك لە گەدەیدا هەیە.

زیندانییەكە دانی بەوەدانا كە بەر لە شەش ساڵ ئەم مۆبایلەی قوتداوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بیباتە نێو گرتووخانە، بەڵام لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا چەندی هەوڵی دەرهێنانی داوە بێ سوود بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە بەبێ دروستبوونی هیچ كێشەیەك، توانرا مۆبایلەكە لەنێو سكی زیندانییەكە دەربهێنرێت.

بەهۆی مانەوەی مۆبایلەكە بۆ ماوەی شەش ساڵ، گەدەی زیندانییەكە تووشی هەوكردنێكی زۆر ببووەوە و بەئەستەم دەیتوانی نان بخوات و بەوهۆیەوە زیاتر لە 30 كیلۆ لە كێشی دابەزی بوو.

ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەرییەكەی تێدا ئەنجامدراوە، رایگەیاند كە نەخۆشەكە باری تەندروستی زۆر باش بووە و رەوانەی زیندان كراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.