دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 لوتكه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن بۆ پرسی ئۆكراینا به به‌شداری سه‌ره‌كیترین سه‌رۆك و كاره‌كته‌ره‌كانی مه‌یدانی سیاسی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو ،كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند ،جه‌ختمان له پشتیوانی زیاتری ئۆكراینا كردووه له هه‌ر رێككه‌وتنێك كه له داهاتوودا بكرێت .
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ، به‌ریتانیا رۆژێكی گرنگ و چاره‌نوسسازی بۆ دۆخی ئه‌ورووپا و ئۆكراینا به‌ڕێكرد ،سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی به‌شدار بوو كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته له داهاتوودا زیاتر بایه‌خ به وه‌به‌رهێنان بده‌ن له بواری به‌رگریدا ،تا پیشانی تره‌مپی بده‌ن ئه‌ورووپا توانای به‌رگری كردنی له خۆی هه‌یه .
كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پڕۆژه پێشنیازێكمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و بڕیاره بیخه‌نه به‌ر ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا .
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا ، له دوای ته‌واوبوونی لوتكه‌كه سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شدار بوو جه‌ختیان له پشتیوانی كردنی ئۆكراین كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی دارایی و لۆجیستی و سه‌ربازی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.