بەهۆی رووداوی هێرشی ئۆتۆمبێلێك بۆ نێو ئاپۆڕای خەڵك لە شاری مانهایم لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەلایەنی كەم 40 كەس بوونەتە قوربانی.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری مانهایم لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێك چووەتە نێو ئاپۆڕای خەڵكەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و 25 كەسی دیكەش بریندار بوون كە برینی 15 لە بریندارەكان سەخت و دژوارە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد كە شوفێرەكەیان دەستگیركردووە، داواشی لە هاووڵاتییان كرد ئەمڕۆ خۆیان بەدووربگرن لە چوونیان بۆ ناوەڕاستی شاری مانهایم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.