له میانی به‌شداری كردنی له لوتكه‌ی به‌ریتانیا بۆ پرسی ئۆكراینا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو ، ڤۆڵۆدیمێرزێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به‌ڕووی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان رایگه‌یاند ،ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ئاماده بن من ئاماده‌م رێككه‌وتنی وه‌به‌رهێنانی كانزاكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆ بكه‌م .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، زێلینسكی له دوای ته‌واوبوونی لوتكه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه ،هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئۆكراینا ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنی كانزاكانین له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر لایه‌نه پشتیوانه‌كانمان ئاماده بن و ره‌زامه‌ند بن .
سه‌باره‌ت به‌و گرژییه‌ی له كۆشكی سپی له‌نێوان ئه‌و و تره‌مپ ڕوویدا ،زێلینسكی به‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان راشكاوانه رایگه‌یاند ، من ته‌نیا ویستوومه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌م رابگه‌یه‌نم ، نامه‌وێ هیچ شتێك له‌سه‌ر داهاتووی ئۆكراینا به نا روونی بمێنێته‌وه ،ده‌بێت له‌یه‌كتر تێبگه‌ین و یه‌كتر بناسین و هێڵه سووره‌كان بپارێزین .
زێلینسكی ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته‌ڕوو ، سیاسەتی ئێمە بریتییە لە درێژەدان بەوەی لە ڕابردوودا كردوومانه. ئێمە بنیاتنەرین و له‌گه‌ڵ ئاشتی داین. ئەگەر واژووکردنی ڕێککەوتننامەی کانزامان پەسەند کرد بێت لای خۆمان، ئەوا ئامادەی واژووکردنیشی ده‌بین. کاتێک ئه‌مه‌ریكا و لایەنەکان ئامادە بوون ئەو ڕێککەوتننامەیەی ئامادەیە واژوو دەکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.