Erbil 9°C دووشەممە 03 ئازار 20:23

هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی ئابووری هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە چەند رۆژی رابردوودا لە بۆڕسە و نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە تەواوی عێراق ئاشكرا دەكات.

ناسڕ تەمیمی پسپۆڕی ئابووری دەڵێت: چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، هۆكارەكەشی پەیوەندی بە مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە هەیە.

دەشڵێت: ئەم دابەزینە كاتییە، بەهۆی ئەوەی لە ناوخۆدا داواكاری لەسەر دۆلار بەتایبەیتش لە كڕینی ئۆتۆمبێل و زەویوزار و بابەتەكانی دیكە كەمبووەتەوە.

هەروەها دەڵێت: بە نزیكبوونەوە لە رۆژانی جەژن دووبارە بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە و هەر 100 دۆلارێك دەگاتەوە 150 بۆ 151 هەزار دینار.

پسپۆڕێكی ئابووری جەختیشی كردەوە كە ئەم دابەزینە لەناكاوەی دۆلار پەیوەندی بە هیچ قەیران و بابەتێكی دیكەوە نییە، تەنیا هۆكارەكەی كەمی داواكارییە لەسەر دۆلار.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق رووی لە دابەزین كردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر و بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.