ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند ،دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه خزمه‌تی زیاتر به پڕۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی ده‌كات له توركیا و ناوچه‌كه‌دا و ده‌مانبات بۆ قۆناغێكی تازه بۆ توركیایه‌كی تازه‌ی بێ تیرۆر .
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئێمه له‌به‌رده‌م رووخانی دیواری تیرۆریین له توركیادا كه وه‌كو ئامرازێكی هه‌ڕه‌شه پێشتر به‌كارده‌هێنرا له دژمان، بۆیه ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌مان هه‌بوو و له دژی ده‌وه‌ستاینه‌وه ،به‌ڵام به دڵنیایی له داهاتوودا توركیایه‌كی بێ تیرۆر بۆ تورك و كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت و ده‌بێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه وه‌ربگرین .
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، به به‌ڵگه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه زمانی هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆر بۆ كه‌س ناچێته سه‌ر ،كاتێك چه‌كه‌كان بێده‌نگ ده‌بن بواری له‌یه‌كتر گه‌یشتن و دیموكراسی رووبه‌ره‌كانی زیاتر فراوان ده‌بێت و به‌هیواین هه‌نگاوه‌كان ئه‌رێنی بشكێنهوهو توركیایه‌كی جیاواز بۆ هه‌مووان دروست ببێت له داهاتوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.