ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و مشتومڕه توونده‌ی له نێوان تره‌مپ و زێلینسكی ڕوویدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند ،پێویسته زێلینسكی به فه‌رمی داوای لێبووردن له تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا بكات .
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژنامه‌ی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی داوه ، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌وه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ، ده‌بێت زێلینسكی داوای لێبووردن بكات ، چونكه ده‌نگی به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا به‌رز كرده‌وه و نه‌یتوانی سوود له‌و كاته زێڕینه وه‌ربگرێت له كۆشكی سپی .
لای خۆیه‌وه ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ،شتێكمان نه‌گوتووه كه پێویست به داوای لێبووردن بكات ،به‌ڵام به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی ڕوویدا خزمه‌ت به هیچ لایه‌كمان ناگه‌یه‌نێت .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئه‌م شێوازی قسه‌كردنه‌ی زێلینسكی به هه‌ڵچوونه‌وه له سه‌رۆكێك ناچێت كه به تامه‌زرۆییه‌وه مه‌یلی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگی هه‌بێت ، ده‌نا چۆن سوودی له‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه نه‌ده‌بینی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی .
لای خۆیه‌وه زێلینسكی راشیگه‌یاندووه ، من بۆ ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕ لێره‌م له ئه‌مه‌ریكا ،به‌هیوام سه‌رۆك تره‌مپ ناوبژیوانێكی دادپه‌روه‌ر بێت له‌نێوان ئێمه‌و رووسیادا بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا دۆخێكی سه‌خت بوو كه له‌میانی گتفوگۆم له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ دروست بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.