دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ڤلادیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا بۆ واشنتۆن و پیشوازی كردنی له كۆشكی سپی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ ،دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی تووند له نێوانیان له‌به‌رچاوی میدیاكان دۆناڵن تره‌مپ رایگه‌یاند، زێلینسكی بێڕێزی به ئه‌مه‌ریكا كرد .
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی به‌ناوی (تروس ) رایگه‌یاند، زێلینسكی له زمانی گفتوگۆ نازانێت و له كاتی قسه‌كردن ده‌نگی به‌سه‌ر ئێمه‌دا به‌رز كرده‌وه و بێڕێزی به ئێمه و ئه‌مه‌ریكا كرد .
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، زێلینسكی تا ئیستا له‌نێوان به‌رده‌وامی جه‌نگ و ئاشتی خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌ی ئاگربه‌ست نییه ، هه‌ر كاتی ویستی ئاشتی و وه‌ستانی شه‌ڕی هه‌بوو ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆشكی سپی و ده‌رگامان كراوه‌یه .
دوێنێ شه‌و كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دیدارێكی سه‌یر و جێی سه‌ره‌نجی له مێژووی پیشوازی كردن له سه‌رۆكه‌كان به‌ڕێكرد ،كاتێ له‌به‌رده‌م دیارترین میدیا جیهانییه‌كان تره‌مپ و زێلینسكی كه‌وتنه ناو گفتوگۆیه‌كی تووند به‌جۆرێك وه‌ڵامی یه‌كتریان ده‌دایه‌وه كه له زمانی دیبلۆماسی سه‌رۆكه‌كان نه‌ده‌چوو .دوای ئه‌وه بێ ماڵئاوایی به تووڕه‌ییه‌كی زۆره‌ه‌وه زێلینسكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكای جێهێشت و گفتوگۆیه‌كه‌ی نێوانیان بێ ئاكام مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.