ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-2-2025 ڤلادیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته واشنتۆن و له كۆشكی سپی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لێكرا .
له دیداره‌كه‌دا كه بووه جێی بایه‌خی زۆرینه‌ی میدیا جیهانییه‌كان دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ، به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ رووسیا له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگ ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن و به‌هیوام دادپه‌روانه بێت ،چونكه بژارده‌ی ترمان له‌م دۆخه‌دا له‌به‌ر ده‌ست نیه‌و ده‌بێت جه‌نگ بووه‌ستێت .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا رێككه‌وتنی نێوان تره‌مپ و زێلینسكی واژۆ كرا سه‌باره‌ت به كانزا به‌نرخه‌كانی ئۆكراین و پێشكه‌شكردنی به ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا ئۆكراینا .
لای خۆیه‌وه ڤلادیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا سه‌باره‌ت به واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه بۆ میدیاكان رایگه‌یاند ، ئه‌م واژۆكردنه له‌باره‌ی كانزا گرانبه‌هاكانی ئۆكراین له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه ، چونكه زامنی پاراستنی ئاسایشی ئۆكراینا ده‌كات له قۆناغه‌كانی دوای وه‌ستانی جه‌نگ و به‌هیواین ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات له وه‌ستانی جه‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.