Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 10:32

ئه‌نده‌نوسیا : به‌یانی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی بینینی مانگ حكوومه‌تی ئه‌نده‌نوسیا به‌ فه‌رمی به‌یانی شه‌ممه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری كرد .

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نده‌نوسیا به‌ فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ تێید نه‌سره‌دین عومه‌ر وه‌زیری كاروباری ئاینیی وڵاته‌كه‌ دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌كانی بینینی مانگ له‌ وڵاته‌كه‌، به‌یانی شه‌ممه‌ 1-3-2025ی وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری كرد .

لای خۆیه‌وه‌ ،وه‌زیری كاروباری ئاینی ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌ موسوڵمانانی وڵاته‌كه‌ ده‌توانن له‌م شه‌وه‌وه‌ نوێژی ته‌راویح ئه‌نجام بده‌ن .

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.