Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 10:39

ئیسڕائیل كوشتنی فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵا لە لوبنان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ هەینی كوشتنی فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵای لوبنانی بە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكان راگەیاند.

ئەڤیغای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: دوێنێ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكان لە ناوچەی هەرمل لە رۆژهەڵاتی لوبنان ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و تەقاندیانەوە.

راشیگەیاند: لە بۆردومانەكەدا فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵا بەناوی محەمەد مەهدی عەلی شاهین كراوەتە ئامانج كە سەرپەرشتیاری كڕین و دابینكردنی چەك و پێداویستییە سەربازییەكان بووە بۆ حزبوڵا.

هەروەها رایگەیاند: محەمەد مەهدی عەلی شاهین یەكێك بووە لە فەرماندە چالاكەكانی حزبوڵا كە سەرپەرشتیاری گواستنەوەی چەك و پێداویستی سەربازی كردووە لە سووریاوە بۆ لوبنان.

گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم فەرماندەیەی حزبوڵا مەترسی راستەوخۆی هەبووە لەسەر دەوڵەت و هاووڵاتییانی ئیسڕائیل، هەروها مەترسییەكی گەورەش بووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتن و ئاگربەست لەنێوان ئیسڕائیل و لوبنان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.