كەمێك پێش ئێستا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوكرایەوە كە تێیدا داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت و خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.
پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن شاندی ئیمڕالی بە زمانی كوردی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خوێندرایەوە.
ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت و بۆ ئەم بڕیارەش بەرپرسیارەتی مێژوویی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها داواشی لە سەركردایەتی پەكەكە كرد كۆنگرە ببەستن و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە بدەن، هیواشی خواست گوێڕایەلی ئەم بانگەواز و پەیامەی بن.
رێبەری پەكەكە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ بارودۆخی ئێستا وادەخوازێت كورد و تورك پێكەوەبن و بەیەكەوە بژین دژی سەرجەم هێز و لایەنەكانی دیكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.