ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له دواین ڕاپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه ، له چه‌ند مانگی رابردوودا ئێران بێ گوێدانه پرینسیپه‌كانی ڕێككه‌وتنی جیهانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووه تا ڕاده‌ی به‌رده‌ست بوون بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وه‌ش قه‌بوڵكراو نییه .
ئاژانسی ( فرانس پرێس) ده‌ستی گه‌یشتووه به ڕاپۆرته‌كه و لای خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، كه چوار مانگ جارێك ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆم دواین پێشهاته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه تیایدا هاتووه ، تا 8-2-2025 ئێران راده‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی گه‌یاندۆته 60% ئه‌وه‌ش ئاستێكی مه‌ترسیداره بۆ وڵاتێكی نا ئه‌تۆمی كه ده‌ستی پێ بگات .
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، به‌پێی دواین زانیارییه‌كان ئێستا ئێران پیتاندنی پۆرانیۆمی گه‌یاندووه‌ته 274 كیلۆ ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره ده‌بێت به‌جددی وه‌ربگیرێت و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی جیهان فشاری تووندتر بخه‌نه سه‌ر ئێران تا پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت .
پێشتر حكوومه‌تی ئیران رایگه‌یاند بوو ، بۆ وه‌ستاندنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان و یۆرانیۆمی پیتێنراو ده‌بێت رێككه‌وتنی تازه بكرێت و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی نه‌یاری ئێران واز له زمانی هه‌ڕه‌شه بێنن ،لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشانداوه تا به زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران قسه بكات له‌باره‌ی راگرتنی پیتاندنی پۆرانیۆمی ئاماده‌كراو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.