بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی وه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا بڕیار وایه سبه‌ی هه‌ینی ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا سه‌ردانی واشنتۆن بكات .
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاوییان كردووه‌ته‌وه ،بڕیار وایه سبه‌ی هه‌ینی 28-2-2025 ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بكاته ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه ، بۆ مه‌به‌ستی دوا گۆرانكارییه‌كان له‌سه‌ر پرسی وه‌ستانی جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا .
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ،بڕیار وایه دۆناڵد تره‌مپ به پاكێجێكی سیاسی تازه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زێلینسكی بكات له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگ ،یه‌كێك له خاڵه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئۆكراینا پرسی به ئه‌ندامبوونی له ناتۆ(هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی) له‌بیر بكات له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕ كه ئه‌وه داواكاری پووتینیش بووه له دانیشتنی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا .
پێشتر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بوو بۆ داواكاری دۆناڵد تره‌مپ كه داوای كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵدانی له وه‌ستانی جه‌نگ ده‌بێت كانزا به‌نرخه‌كانی بدات به ئه‌مه‌ریكا ،به‌ڵام زێلینسكی پێداگره له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ به ئه‌ندامبوونی له ناتۆ ،چونكه به بۆچوونی ئه‌و مانه‌وه‌ی ئۆكراینا به‌نده به ئه‌ندامبوونی له ناتۆ ئه‌گه‌ر نا رووسیا تهماحهكانی گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌رامبه‌ریان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.