لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، رایگەیاند، دوای نۆژەنکردنەوە چەند بەشێکمان بۆ نەخۆشخانەکە زیاد کردووە.
لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و ئافرەتان، سێ هۆڵی لەدایکبوون و هۆڵێکی چاودێری چڕ و هۆڵی چاودێری دووگیانی مەترسیدار زیاد کرا.
گوتیشی:بۆ یەکەمین جارە بەشی دووگیانی مەترسی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە بەهاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەم پڕۆژەی بە رێکخراوی جیهانی تەندروستی،هەروەها رێکخراوی هێڤی کە کاری جێبەجێ کردنی پرۆژەکەی لە ئەستۆ گرتووە، د سامان بەرزنجی دەڵێ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی هاوکاری زۆری کردووین و پێشتر بەشی منداڵە ناکامەکانی کردوە(خودەج)، بەمەش رێژەی مردنی منداڵی خوار ١ مانگی لە 21٪ گۆڕی بۆ 5٪ ، ئەمەش خۆشبەختانە ئامارێکی زۆر باشە و هەمیشە هەڵمان داوە زۆرترین خزم،ەت بە هاوڵاتیانی خۆمان بکەین.
لە درێژەی کۆنگرەکە، سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی هەمیشە پاڵپشتمانە و بەڕێزیان کەرتی تەندروستیان بە کەرتێکی سەرەکی ناوبردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.