دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێت له‌سه‌ر ژیانی سیاسی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌ردوو خولی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌ناوی (هه‌موو شتێك یان هیچ شتێك) كه مایكڵ وۆڵف نوسیوویه‌تی ،تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه ده‌گوترێ و ده‌نووسرێ بوختان و تۆمه‌ته .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی شوباتی 2025 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه ، ناكرێ زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر من بڵاوبكرێته‌وه ،به‌دڵنیایی یاسا هه‌یه و ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی نا ڕه‌وا ده‌ده‌نه پاڵ من ده‌یانده‌مه دادگا .
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه شتی نا ڕاستی له‌باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه له رۆرژنامه‌و میدیاكان، به بێ ڕێز‌و بێ شه‌ڕه‌ف و بوختانكه‌ر ناو ده‌بات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لی ده‌كات ده‌یانداته دادگا ،چونكه زانیارییه‌كانیان دروست نییه و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه پێی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.