نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ريا ياپجى ئۆغڵوو، سه‌رۆكى گشتيى هوداپار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چه‌ك و شه‌ڕ هيچ كيشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا ئاماده‌يه و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان يارمه‌تيده‌رانه ده‌بێت.
چالاكيى هوداپار و په‌رله‌مانتارانيان له په‌رله‌مان و ژيانى سياسيى توركيادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.