له چوارچێوهی ڕێنماییهكان بۆ مانگی ڕمهزانی پیرۆز وهكو ههموو ساڵێك ، وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه 26-2-2025 چهند ڕێنماییهكانی بۆ ڕێكخستنی بازاڕ و مزگهوتهكان و شێوازی وتاردان و ڕێكخستنی خشتهی بانگدانی مزگهواتهكان خستهڕوو كه ئهمه دهقی ڕێنماییهكانه
ڕێنماییە كارگێڕییەكان
یەكەم: پێویستە چێشتخانەو كافتریار و دوكان و بازاڕەكان ڕەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بگرن و هەستی ڕەۆژوەوان بپارێزن
دووەم: لەم مانگە پیرۆزەدا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە دام و دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت
سێیەم: پێویستە گشت كەناڵەكانی ڕاگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن شتێك بڵاو نەكەنەوە، كە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەم مانگەنە گونجێت
چوارەم: ڕێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەرچووە، پێویستە هاوكاری جێ بەجێكردن و پراكتیزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت
پێنجەم: هەر مەراسیمێكی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان پێویست لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان/ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف بێت
شەشەم: داواكارین لایەنەكانی پەیوەندیدار لەپارێزگاو یەكە ئیداریە سەربەخۆكان سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جێ بەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە بكەن
حەوتەم: سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەرپرسن لە هەر هەواڵێكی نادروست سەبارەت بەڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژو كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
هەشتەم: لەكانی پێشكەشكردنی بابەتی ئایینی دەبێت كەسێكی پسپۆڕ لەبواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی كە بە فەرمی كار دەكەن میوانداری بكرێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.