ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی شوباتی 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و فەرمانبەران، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێریان کردەوە.
دوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر ، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر جەختیان لەسەر جێبه‌جێكردنی فەرمان و ڕاسپاردەكانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.