سیداد بارزانی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی پاری دیموکراتی کوردستان ، سەردانی تۆڕی میدیای کوردستان کرد، بۆ ئامادەبوون لە نمایشی بەڵگە فیلمی (کەرکوک.. تەعریبی بەردەوام).
ئەمرۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2025، لە ھوڵی ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی و مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، و سالارعوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و شاخەوان عبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەندین کەسایەتی سیاسی و بەرپرسی حیزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران، بەڵگە فیلمی (کەرکوک..تەعریبی بەردەوام) نمایشکرا، لە دەرهێنانی (محمد حاجی قادر).
نینۆس نەمروود سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی میدیای کوردستان، پێشوازی لە هەریەک لە سیداد بارزانی و مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، و سالارعوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و تاوتویی بەڵگە فیلمەکەیان کرد، لەلایەن ئەو بەرێزانە دەستخۆشی بەرهەمهێنانی بەڵگە فیلمەکەی لێکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.