دوێنی 24ی شوباتی2025 كۆنگره‌ی دیالۆگی سووری ده‌ست به كاره‌كانی كرد و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه"، رایگه‌یاند، كۆنگره‌كه پێشێلی مافه‌كانی كوردی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌نه‌كه‌سه رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به‌م شێوه‌یه كه تێیدا پێكهاته سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌رامۆش و په‌راوێز خراون، پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی هاوبه‌شیی گه‌لی كورده له پرۆسه‌ی نوێی سیاسی سووریادا و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان پشتیوانی له ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی له سوریا ده‌كه‌ن.
وتیشی، ئێمه به وردی چاودێری كۆنگره‌ی دیالۆگی سووریمان كردووه و پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ربڕیوه كه پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا بخاته سه‌رپێی خۆی و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا بهێنێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و لامه‌ركه‌زی بهێنێته ئارا.
هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیری و ئایینییه‌كان له خۆ بگرێت و له ڕێگه‌ی ده‌ستووره‌وه مافی هه‌مووان له پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیان مافی كورد به گوێره‌ی یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه به په‌له‌په‌لییه‌و په‌راوێزخستن و فه‌رامۆشكردنی پێكهاته سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناویشیاندا ئه‌نه‌كه‌سه، پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌ما و مافی هاوبه‌شیی نیشتمانیی گه‌لی كورده له پرۆسه‌ی سیاسیی نوێی سووریادا، كه كار بۆ به‌دیهێنانی ئایینده‌یه‌كی باشتری گه‌لانی سووریا ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه، بانگهێشتكردنی میوانان به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و سه‌ربه‌خۆ به ده‌ره له پێوه‌ره‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی سووریا، به‌تایبه‌تی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كورد، ئه‌مه‌ش پرسیار له‌باره‌ی كرۆك و ئامانجی كۆنگره‌كه دروست ده‌كات.
(ئەنەکەسە)، لە ڕاگەیێنراوێکدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر بەشداری لە کۆنگرەکە ڕاگەیاند و ئەمانە خاڵە سەرەکییەکانی ڕاگەیێنراوەکەن.
- ئەنەکەسە پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆکاری کۆتاییهێنان بە ئازاری سووریەکان.
- پاڵپشتی لە دەوڵەتێک دەکەین کە لەسەر بنەمای لامەرکەزی و دیموکراسی بە بەشداری نەتەوە و ئاین و کولتوورە جیاوازەکان دروست بێت.
- جگە لە مافی پێکهاتەکان پێویستە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان مافی کورد گرەنتی بکرێت.
- پەلە لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە کراوە و پێکهاتەکان پەراوێزخراون.
- ئەو کوردانەی بانگهێشتی کۆنگرەکە کراون، بە شێوەی تاکە کەسی بووە، هیچ پێوەرێک ڕەچاو نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.