Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 05:52

وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە سەرمایە راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە سەرمایەی دیاری كرد كە ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتۆتەوە.

عامر ئەلجابری گوتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی سەرمای بەتین و بەفربارینێكی زۆر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقی گرتۆتەوە.

راشیگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەم شەپۆڵە سەرمایە كۆتایی دێت.

هەروەها رایگەیاند: شەپۆڵە سەرماكە بەشێوەی رێژەیی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و رۆژی هەینی كەشوهەوا و پلەكانی گەرما ئاسایی دەبێتەوە.

گوتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە هەرچەندە شەپۆڵە سەرماكە كۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەفربارین بەردەوام دەبێت.

سادق عەتییە كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە، ئاماژە بەوە دەكات كە شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز كە دەكاتە رۆژی شەممە رێكەوتی 1/3/2025 بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەست پێ دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.