Erbil 8°C چوارشەممە 26 شوبات 15:42

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی ئەمساڵی دیاری كرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی نزیكبوونەوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ ئەمساڵ رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیە بۆ موسڵمانان دیاری كرد.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای كوردستان رایگەیاند "لەچوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت، رێساکانی فیقهی ئیسلامی، بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و بە لەبەرچاوگرتنی نرخی زێڕ و زیو، هەروەها دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی، رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاری کرا".

 راشیگەیاند "ئەمساڵ رێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌لایه‌نی كه‌مەوە 3 هه‌زار دینار ده‌بێت، هەروەها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژنه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك 3 هه‌زار دینار ده‌بێت.

سەبارەت بە رێژەی كەوتنی زەكاتیش، رایگەیاند "ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ 2 ملیۆن و 500 هەزار دینار".

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەش دا كە هه‌ر كه‌سێك 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێڕاقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك دینار، 25 هه‌زار دینار به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان".

بەگوێرەی پێشبینییەكانی پەیمانگای فەلەكناسی نێودەوڵەتی، رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 1/3/2025 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.