له چوارچێوه‌ی فراوانبوونی فشاره‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ سه‌ر رووسیا حكوومه‌تی به‌ریتانیا به نیازه گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر رووسیا چڕتر بكاته‌وه و هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای سیاسی و بازرگانانی رووسیا بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات .
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه ، حكوومه‌ته‌كه‌ی كیێه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی گه‌ڵاله‌كردنی پاكێجێكی یاسایین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رپرسانی سیاسی و بازرگانانی رووسیا بۆ وڵاته‌كه ، ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ریتانیا وه‌كو فشارێكه تا رووسیا ده‌ست له جه‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ئۆكراین هه‌ڵبگرێت .
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا ،بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و سه‌رمایه‌دار و بازرگانانه ده‌گرێته‌وه كه نزیكن له كۆشكی كرێملن و ده‌ستیان له بڕیاره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا دا هه‌بووه و وه‌كو تاوانباری جه‌نگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیایان لی قه‌ده‌غه‌كراوه .
له لایه‌كی تر دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووه، لەندەن بەنیازە لەمڕۆ دووشه‌ممه‌وه 24ی شوبات، سزای تازه بەسەر ڕوسیادا بسەپێنێت، بەمەش دەبێتە گەورەترین پاکێجی گه‌مارۆكان لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا كه وڵاتێكی ئه‌ورووپی بیگرێته به‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.