ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ده‌رزی دژه قه‌ڵه‌وی ئۆزمپیك و مۆنجارۆ بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 82 كه‌س كه نیازی دابه‌زاندنی كێشیان هه‌بووه .
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی له راپۆرتێكی تازه‌یدا بڵاویکردووەتەوە، 82 كەس لە بەریتانیا بەهۆی بەکارهێنانی دەرزیی شەکرە کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەکار دێت له جۆری ئۆزێمپیک و مۆنجارۆ گیانیان لەدەست داوە ، هۆشداریش له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و ده‌رزیه‌وه ده‌درێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ته‌نیا له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا 22 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له سه‌نته‌ر و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا تۆماركراوه و ئه‌وانی تر له‌م مانگه‌دا بووه ،به پێی داتاكان ئه‌وانه‌ی مردوون له سه‌رووی ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه بوونه كه زۆربه‌یان لاو و وه‌رزشوان بوونه ، به‌ڵام به‌بێ ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رزیه‌كه‌یان به‌كارهێناوه
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی به‌ریتانیا هۆشداری داوەتە نەخۆشەکان هیچ دەرمانێکی دژەقەڵەوی له‌و جۆرانه كه ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی به‌رزه بەكارنەهێنن، مەگەر لەلایەن پزیشکی تایبه‌تمه‌نده‌وه بۆیان بنوسرێت .
ماوه‌یه‌كه له ئاستی هه‌موو جیهان دەرزیی دابەزاندنی کێش و دژه قه‌ڵه‌وی بەشێوەیەکی بەرفراوان له لایه‌ن لاوان و وه‌رزشوانان بەكار ده‌هێنرێت ، ئەمەش بە مەبەستی له‌شجوانی و لاواز بوون به خێرایی ، بێ ئەوەی پشت بە سیستەمێكی خۆراكیی دروست و وەرزشكردن ببەستن ، ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه زیانی گه‌وره تا ڕادده‌ی مردن به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.