Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 23:03

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ژووری بازرگانیی كلدانی-ئەمەریكی و ئاشووری-ئەمەریكی كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قووڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەردەم جەختی لەوە كردووەتەوە كە كریستیانەكان لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن. داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانیی داواكاری و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن، هەروەها پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.