كاردانه‌وه جیهانییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بڕیاری دواخستنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاش ڕایگەیاندووه، دواخستنی ئازادکردنی زیندانییە فەڵەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیل وەڵامێکی شیاوه بۆ پێشێلكارییه‌كانی حەماس .
ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز ) ی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، کۆشکی سپی ئەمەریکا پشتگیریی له‌و بڕیاره‌ی ئیسرائیل دەکات كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند کە ئازادکردنی 600 زیندانیی حەماسی دواخست ،به بیانووی بێ ڕێزی كردن به بارمته‌كانی ئیسرائیلی له مه‌راسیمی ته‌سلیمكردنه‌وه‌دا .
رایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووه، دواخستنی ئازادکردنی زیندانییەکان، وەڵامێکی شیاوه لەبەرانبەر ئەو مامەڵە ناته‌ندروستانه‌ی حەماس کردی لە گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، لەگەڵ بارمتەکاندا كه به‌ده‌ر بوو له شكۆ و ڕێزی مرۆڤانه له بارمته‌كان .
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دۆناڵد تره‌مپ ئاگاداری دۆخه‌كه‌یه و پشتگیری ته‌واوی بۆ بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئیسرائیل دووپاتكردووه‌ته‌وه .
ڕۆژی 22ـی شوباتی 2025، حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە،له گه‌ڕی حه‌وته‌مدا شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، بەڵام لە بەرانبەردا ئیسرائیل بە بیانوی ئەوەی حەماس سووكایه‌تی به بارمته‌كان كردووه له كاتی ئازادكردندا، بڕیاریدا ئازادکردنی 600 زیندانییانی فەڵەستینی دوا بخات بۆ كاتێكی نادیار .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.